لە دوو رۆژدا ئەمە چوارەم حاڵەتە

جارێکی ديکە تەنکەرێک لە دەربەندیخان وەرگەڕا

964+

شۆڕش قادری

جارێکی دیکە تەنکەرێکی هەڵگری سووتەمەنی لە دەربەندیخان وەرگەڕا و نەوتی رەش بە شەقامدا بڵاوبووەوە.

سلێمان محەمەد قائیمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “ئەمشەو 23.9.2024 تەنکەرێکی پڕ لە سووتەمەنی لە دەروازەی شار وەرگەڕاوە و نەوتی رەش بەناو شەقامەکەدا بڵاوبووەتەوە”.

“رێگای تونیڵی دەربەندیخان کراوەیە بەڵام لە جووت سایدی ناو دەربەندیخان رێگاکە گیراوە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە”، سلێمان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوێنێوە ئەمە چوارەم حاڵەتی وەرگەڕانی تانکەرەکە و خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێت بە دیاردە.

تانکەرێک لەسەر رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن خۆی و ئۆتۆم...

تانکەرێک لەسەر رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن خۆی و ئۆتۆمبێلێکی دیکە و شاخێکیشی سووتاند