رووداوێك لە رێگەی سلێمانی - بازیان
وەرگەڕا و كەوتە ژێر بارهەڵگر و گیانی لەدەست دا
+964
عەزیز عەبدوڵا
ئێوارەی ئەمڕۆ 23.9.2024 لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی – بازیان لە نزیک شارۆچکەی ئاڵڵایی هاوڵاتییەک گیانی لەدەست دا.
رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی تایبەت و ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگردا روویدا، کە تێیدا سەرشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لەدەست داوە و تەمەنی 64 ساڵە.
ئەڵێن کەریم ئەفسەر لە هاتوچۆی بازیان بە 964ـى وت، “ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەست دا ناوی (س.م) ـە و دانیشتووی شاری کەرکوکە.
باسی لەوەش کرد، ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵەوە وەرگەڕاوە و خۆی کردووە بە ژێر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا کە لە قەراخی شەقامەکە وەستابوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
لەماوەی دوو کاتژمێردا دوو رووداوی هاتوچۆ لە سۆران روویاندا
رووداوی هاتوچۆ
پەرژینی ژێرەوەی هەندێکیان شکێندراون
بەرزەپردەکانی هەولێر کەمترین هاتوچۆی هاوڵاتیانیان بەسەردا دەکرێت
"حکومەت دەتوانێ قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە"
سکاڵای یاسایی لەسەر رووداوی هاتوچۆکەی کەرکوک نامێنێ
وەزیری تەندروستی:
"تەواوی نەخۆشخانەکانمان ئامادەن بۆ وەرگرتنی بریندارانی رووداوەکەی کەرکوک"
"شۆفێری بارهەڵگرەکەش گیانی لەدەستداوە"