كار لە یەكێك لە پڕۆژەكانی قوشتەپە دەستیپێكرد. فۆتۆ: 964
پارەكەشی ئاشكرا كراوە
چەند پڕۆژەیەك بۆ قوشتەپە كەوتنە بواری جێبەجێكردن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە سنووری قەزای قوشتەپە هەشت پڕۆژە بەردی بناغەیان دانرا، كە زیاتر قیرتاوكردن و دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆیە بۆ قوشتەپە و دەوربەری.
ئەمڕۆ دووشەممە بەردی بناغەی پڕۆژەكان لە لایەن وەزیری شارەوانیی هەرێمی كوردستان ساسان عەونی و پارێزگای هەولێر ئومێد خۆشناو و قایمقامی قوشتەپە بژار مەلاخدر و ژمارەیەك لە هاوڵاتیان دانران.
پڕۆژەكان بە پێی راگەیاندراوی وەزارەتی شارەوانی بەم جۆرەن، كە كۆی گشتیی پارەی تەرخانكراو بۆ پڕۆژەكان زیاتر لە سێ ملیار دینارە.
1- قیرتاوکردن و دروستکردنی شەقام لە کۆمەڵگەی کاوە لە قوشتەپە بە 707 ملیۆن و 585 هەزار دینار
2-قیرتاوکردنی شەقامی (30)مەتری قۆناغی یەکەم بە 387 ملیۆن و 200 هەزار دینار
3- نۆژەنکردنەوەی دەروازە و چوارڕیانی سەرەکیی قوشتەپە بە درێژی (2 کم) بە 384 ملیۆن و 250 هەزار دینار
4- نۆژەنکردنەوەی دوورگەی ناوەندیی شەقامی (30) مەتری ناو بازاری قوشتەپە بە درێژی (2.5کم) بە 206 ملیۆن و 900 هەزار دینار
4- دانانی کێربستۆن لە جووتسایدی کۆمەڵگەی کاوە لە قوشتەپە بە 292 ملیۆن و 100 هەزار دینار
6- دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە کۆمەڵگەی کاوە لە قوشتەپە بە 414 ملیۆن دینار
7-دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە قەزای قوشتەپە بە 356 ملیۆن و 123 هەزار دینار
8- پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردن لە گەڕەکی ژین و گرتک رۆست بە 322 ملیۆن و 150 هەزار دینار.
لە زێی بچووكەوە ئاو بۆ پڕۆژەیەكی قەزای قوشتەپە و دەوروبەری رادەكێشرێت
قوشتەپە
بە 600 رۆژ تەواودەکرێت
دەست بە دروستکردنی پردی بەستی شەڵغە کرا
جۆ گران بووە
جوتیارانی دووگردكان باسی پەڵە دەكەن
هاوکاریان بۆ کۆدەکەنەوە
قوشتەپە چەمچەماڵى لەبیر نەکرد
پۆندە تازە دروستکراوەکەی ناحیەی کەسنەزان
بارانەکەی نەرم بوو بەڵام پۆندەکانیش هەولێر لە لافاو دەپارێزن
ئەوانەی زەویتان وەرگرتووە؛ پەلە بکەن و سەندەکانتان وەربگرن