فراوانكردنی بنكەكە

پلان هەیە بنکەی تەندروستیی گردەگۆزینە بكرێتە 24 كاتژمێری

+964

ژێوار خدر

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان، سەردانی بنکەی تەندروستیی گردەگۆزینەی کردووە و لە دۆخی خزمەتگوزارییەکانیان و کێشە و گرفتەکانیان کۆڵیوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23.9.2024 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویان کردەوە، پلان دادەنێن بۆ فراوانکردنی بنکەکە.

دەشڵێت، پێشتریش پلانیان داناوە بنکەکە بکەن بە مەڵبەندی تەندروستی، بەڵام بەهۆی کەمیی ژمارەی دانیشتووانی ناوچەکەوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە داواکەیان رەتکراوەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان روونشیکردەوە، دووبارە داواکاری ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی دەکەنەوە بۆ ئەوەی بنکەکە بکەن بە مەڵبەندێکی فراوانی تەندروستی، کە بتوانێت 24 کاتژمێر خزمەتگوزاری پێشکەش بکات.

بنکەی تەندروستیی گردەگۆزینە، ماوەیەک پێش ئێستا بیناکەی نۆژەن کراوەتەوە و کارەکانی رێکخستنەوەیان بۆ کراوە.

گردەگۆزینە گەورەترین گوندی ئیدارەی گەرمیانە ، بە دووریی سێ کیلۆمەتر دەکەوێتە دەرەوەی قەزای کەلار،  ناوچەیەکی جوگرافیای باشی ھەیە و دەکەوێتە سەر رووباری سیروان و لەھەمانکاتیشدا ناوچەیەکی کشتوکاڵی  فراوانە، بە تایبەتی لە رووی سەوزەوە بەناوبانگە،  ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 13 هەزار کەس دەبێت.

شارەوانیی گردەگۆزینە: شەمعەی ئاوەکەمان دزراوە

شارەوانیی گردەگۆزینە: شەمعەی ئاوەکەمان دزراوە