ئه‌مڕۆ نۆڤاك بۆ نازناوی 22 ده‌جه‌نگێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی تێنسی ئوستڕالیا بۆ ئاستی پیاوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نۆڤاك جۆكۆڤیچ رووبه‌ڕووی ستیڤانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌م، له مێلبۆرن له ئوستڕالیا یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی تێنسی ئوستڕالیا دێته ئه‌نجامدان.
یارییه‌كه كاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆ به كاتی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و تێیدا نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی به‌رامبه‌ر ستیڤانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی یاریی ده‌كات.
له قۆناغی پێش كۆتاییدا نۆڤاك جۆكۆڤیچ له تۆمی پۆڵی ئه‌مریكی برده‌وه، هه‌روه‌ها تسیتسیباسی یۆنانی توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كارین خاشانۆڤی رووسیدا به‌ده‌ست بهێنێت.
نۆڤاك خاوه‌نی 9 نازناوی كراوه‌ی ئوستڕالیایه و به گشتی تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی پاڵه‌وانیه‌تییه گه‌وره‌كانی گراند سلام، 21 نازناوی هه‌یه.
له به‌رامبه‌ر تسیتسیپاس هێشتا هیچ نازناوێكی گراند سلامی به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
له لایه‌كی دیكه دوێنێ شه‌ممه یاریی كۆتایی ئاستی ژنان له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا ئارینا سابالینكای بیلاڕووسیایی له ئیلینا رایباكینای كازاخستانی برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، كه یه‌كه‌م نازناوی كچه یاریزانه‌كه‌ی بیلاڕووسیا بوو.
پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی ئوستڕالیا، یه‌كێكه له چوار پاڵه‌وانیه‌تییه گه‌وره‌كه‌ی تێنس له ئاستی جیهان، كه به “گراند سلام” ناسراون، له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێكدا له یاریگه‌كانی میلبۆرن له ئوستڕالیا ده‌ستپێده‌كات، كۆی گشتیی خه‌ڵاته‌كانی زیاتره له 33 ملیۆن دۆلار.
بۆ هه‌ر ئاستێكی پیاوان و ژنان 128 یاریزان به‌شداریی ده‌كه‌ن، جگه له ئاستی دووانه، پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له‌وه‌ته‌ی 1905ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه.