لە 964ـەوە ناوت تۆمار بکە

لە گەرمیان خولی پیشەیی لە بوارە جیاوازەکاندا دەکرێتەوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی گەرمیان، خولێکى پیشەى جۆراوجۆر بۆ کەسانى بێکار دەکاتەوە و ماوەى 30 رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كارو راهێنانی پیشەیی گەرمیان بڵاوى کردەوە کە هەڵدەستن بە کردنەوەى خولى راهێنان لە بوارى (ساردکەرەوە، کارەبا، کۆمپیوتەر، ئارایشتگا، سەرتاشین پیاوان، مۆبایل )، کە بۆ ماوەى 30 رۆژى کردارى بەردەوام دەبێت.

خولەکە بەیانیان لە بیناى بەڕێوەبەرایەتى کارو راهێنانى پیشەى لە شارى کەلار، دەبێت.

مەرجەکانی بەشداربوون لە خولەکان ئەمانەن:

یەکەم: بەشداربوو تەمەنی لە نێوان 18 بۆ 40 ساڵ بێت.

دووەم: بەشداربوو بی کار بێت.

سێیەم: بەشداربوو دەبێت سەرجەم رۆژەکانی خول ئامادە بێت، جگە لە رۆژانی پشووی فەرمی.

چوارەم:  رۆژانە بڕی پێنج هەزار دینار بۆ بەشداربووان خەرج دەکرێت بۆ کرێ هاتووچۆ.

پێنجەم: لە کۆتایی بڕوانامەی فەرمی دەبەخشرێت بە بەشداربووتن.

بۆ ناو تۆمارکردن کلیک لەسەر ئەم لینکەى بکە.

كرێكارانی سلێمانى ده‌خرێنه‌ ناو خولى سێفتى و سه‌لامه...

كرێكارانی سلێمانى ده‌خرێنه‌ ناو خولى سێفتى و سه‌لامه‌تى