وێنەیەکی ئەو ئۆتۆمبێلەی لەناو تونێلی پیرمام وەرگەڕا و سووتا – وێنە؛ هاتوچۆی هەولێر
ئەوەی لەناو تونێلی پیرمام وەرگەڕا و سووتا ژمارە بەغدا بوو
“هەر ئۆتۆمبێلێکی هەولێر سیستەمەکی کرابێ بەغاز دەبێ دڵنیایی کۆمپانیاکەی پێبێت”
شۆڕش قادری
هەر ئۆتۆمبێلێکی هەولێر سیستەمەکەی کرابێت بە غاز، پشکنینی بۆ ناکرێت ئەگەر پشتگیری سەلامەتی و دڵنیایی کۆمپانیای دروستکەری سیستەمەکەی پێنەبێت، ئەو تاکسییەش کە رۆژی هەینی لەناو تونێلی پیرمام وەرگەڕا و دوایی گڕێگرت، تابلۆی ژمارە بەغدا بوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “ئەو ئۆتۆمبێلەی کاتژمێر 10:45 خولەکی بەیانی رۆژی هەینی 12.12.2025 لەناو تونێلی پیرمام کۆنتڕۆلی لەدەستدا و وەرگەڕا و گڕیگرت، لە جۆری تەکسی بوو و تابلۆکەی ژمارە بەغدا بوو، ژمارە هەولێر نەبوو، چونکە لە پشکنینی pviـی هەولێر، هەر ئۆتۆتۆمبێلێکی ژمارە هەولێر سیستەمەکەی کرابێت بە غاز، پشکنینی بۆ ناکرێت ئەگەر پشتگیری سەلامەتی و دڵنیایی کۆمپانیای دروستکەری سیستەمی غازی پێنەبێت” .
بەهۆی ئەو رووداوەوە کە رۆژی هەینی لە تونێلی پیرمام روویدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.