72 سکۆلەرشیپ رەخسێنراوە

دەرچووانی پۆلی 12 سەردانی کارگەی کولتووریی سلێمانى بکەن

964+

دیلان محەمەد جەزا_ سلێمانى

ئەمرۆ یەکشەممە، بە بەشدارى 23 زانکۆ و پەیمانگاى حکومى و تایبەت، دووەمین پێشەنگاى نێکست ستێپ بۆ دەرچەوانى پۆلى 12 کرایەوە.

ئەڤین قادر رێکخەری پێشانگەی نێکست ستێپ بە 964ـى وت،” بۆ جارى دووەمە ئەو پێشانگەیە دەکەینەوە و تایبەتە بە دەرچووانى پۆلى 12ـى ئامادەیى، کە 23 زانکۆ بەشداریان تێداکردووە و هەریەکەیان بە پڕۆگرامى تایبەت بە خۆیان بەشدارن بۆ ئەوەى قوتابیانى پۆلى 12 هەر پرسیارێکیان لە بارەى بەشەکانەوە هەبێت بپرسن”.

باسی لەوەش کرد، لە رێگەى شێوازى پڕکردنەوەى زانکۆلاین هاوکاریی قوتابیان دەکرێت بۆ پرکردنەوەی فۆرم و رێنماییان لەبارەیەوە پێدەدرێت.

“هەر لە پێشانگەکەدا 72 سکۆڵەرشیپ بۆ دەرچووانى پۆلى 12 رەخسێنراوە”، ئەڤین قادر واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە ناو بازاڕى قەیسەرى هەولێر پێشەنگاى تایبەت بە خۆشنوو...

لە ناو بازاڕى قەیسەرى هەولێر پێشەنگاى تایبەت بە خۆشنووسى کرایەوە