گەچکار کراوە

وێستگەی 132 کەیڤی ئەزمەڕ نۆژەنکرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەو باڵەخانەیەی کە تێیدا وێستگەی کارەبای 132 کەیڤی ئەزمەڕ هەیە، نۆژەنکرایەوە و بەشێک لە کەلوپەلەکانی گۆڕدران.

لە نۆژەنکردنەوەی وێستگەکەدا کاری گەچکاری ئەنجامدراوە، بەشێک لە پەنجەرەکانی بۆ گۆڕدراون و لە هەندێک شوێنیش پەنجەرەی نوێ دانراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی، نۆژەنکردنەوەکە لەلایەن هۆبەی ئەندازەی شارستانی چاكسازی ئەنجامدراوە و مەغسەل بۆ مشتەمەلاتی وێستگەکە دانراوە و ژوری پاسەوانەكان لەگەڵ دەرگای وێستگەكە بۆیاخ کراون

ئەمڕۆ یەکشەممە 22.9.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، وێستگەکە بۆ گۆڕینی کارەبا بەکاردێت و نۆژەنکردنەوەکەی هیچ بودجەیەکی تایبەتی بۆ تەخاننەکراوە، بەڵکو بەشێوەی راستەوخۆ ئەنجامدراوە.

کێشەی کارەبای چەند گوندێکی ماوەت چارەسەر کرا

کێشەی کارەبای چەند گوندێکی ماوەت چارەسەر کرا