لە بەرزایی کەوتە خوارەوە

گەشتیارێکی عەرەب لە گەلیی شێرانە خنكا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

گەشتیارێکی عەرەب لە یەکێک لە گردە بەرزەکانی گەلیی شێرانە کەوتە ناو رووبارەکەوە و گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ شەممە 21.9.2024  ژمارەیەک گەشتیارانی عەرەب سەردانی گەلیی شێرانەیان لە ناحیەی دێرەلووک کرد و لە کاتی تێپەڕینیان لە گردەکانی گەلییەکە یەكێكیان کەوتە خوارەوە و لەناو رووبارەکەدا گیانی لەدەست دا.

مەسعود بۆتی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمی گەشتیارێکی عەرەب، کە خەڵکی بەغدایە و تەمەن 25 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی دێرەلووک، کە لە گردێکەوە کەوتە ناو رووبارەکەی گەلیی شێرانە  و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، ئێستا تەرمی گەشتیارەكە لە پزیشکی دادی ئامێدی پشکنینی بۆ دەکرێت و دواتر رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک دەکرێت و رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

گەشتیارێک لە روباری گەلێی شێرانە خنکا

گەشتیارێک لە روباری گەلێی شێرانە خنکا