محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق _ وێنە: نوسینگەی سەرۆک وەزیران
چی دەكات؟
سبەی سودانی دەچێتە ئەمریكا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، سبەی شەممە بەرەو شاری نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێدەكەوێت، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە حەفتا و نۆیەمین دانیشتنیدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، سبەی سودانی بەرەو نیویۆرک بەڕێدەکەوێت، بە سەرۆکایەتی شاندی فەرمیی عێراق و بەشداریی کۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە داوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق وتارێك لە بەردەم كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەش دەكات، هەروەها وتارێكی دیكە لە “لوتكەی دواڕۆژ” پێشكەش دەكات، كە ژمارەیەك سەرۆك وڵات تێیدا بەشدار دەبن.
هەروەها باسی ئەوەش كراوە، سودانی زنجیرەیەک دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکی شاندە بەشداربووەکان ئەنجام دەدات، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەك بەرپرسانی رێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.
سودانی: لەناو پێنج دانەکە ئەمەیان لە هەمووی گرنگترە
سودانی
سودانی فەرمانی کرد
عێراق بۆ سوریا؛ رێگری بکەن لە هەڵاتنی زیندانییەکان
لە بودجەی 2026 دۆلارێك بە 1300 دینار جێگیرکرا
بانکی ناوەندی عێراق لهبارهی بههای دۆلار بهرامبهر دینار بڕیاریدا
کوردیشیان تێدایە
سەرۆک وەزیرانی عێراق فڕۆکەیەکی بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرەكانی لیبیا تەرخانکرد
53 خاوەن دوکان دەگرێتەوە