قیرتاو دەكرێت

لەمەودوا بە ئاسانی دەگەیتە باخچەكانی هیران

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كارەكانی دروستكردن و قیرتاوكردنی رێگەی باخچەكانی ناحیەی هیران دەستیپێكرد و بڕیارە ئاسانكارییەكی باش بێت بۆ هاوڵاتیانی ناوچەكە.

پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ هەینی 20.9.2024 بڵاویكردەوە، كارەكانی دروستكردن و قیرتاوكردنی رێگەی باخچەكانی هیران دەستیپێكرد، كە بە 500 ملیۆن دیناری بۆ خەرج دەكرێت و لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەبێت.

سەرچاوەكە دەڵێت، لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانی بۆ ئەو شوێنانەی، کە کەمترین خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، بڕیاردرا رێگەی باخچەكانی هیران دروست بكرێت و قیرتاویش بكرێت.

ناحیەی هیران سەر بە قەزای شەقڵاوەیە و شوێنێكی گەشتیارییە.

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى مامه‌جه‌لكه‌ له‌ سنوورى هی...

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى مامه‌جه‌لكه‌ له‌ سنوورى هیران ده‌ستیپێكرد