هەواڵەکان

باران نزیکە و هەولێر خۆی حازر دەکات و سێ رۆژیشە کەس نییە سۆران پاکبکاتەوە

964+

ژووری هەواڵ

کەشوهەوا بەرەو تەڕو تووشی دەڕوات، لە ئێستاوە هەولێر حیسابی خۆی دەکات و نایەوێت ئەزموونی ساڵانی پێشوو دووبارە ببێتەوە.

هەولێر پێش باران فەرەنجی لەبەر دەكات

هەولێر پێش باران فەرەنجی لەبەر دەكات

لە سۆران ناو بازاڕی شارەکە، پڕ بووە لە زبڵ و خاشاک، هەر پێش دوکان و کۆڵانێک سەری پێدا دەکەیت چەند نایلۆنێکی پڕ لە زبڵ لەسەر یەک دانراوە، کێشەکە ئەوەیە ماوەی سێ رۆژە کارمەندانی پاککەرەوەی ئیدارەی سۆران مانیان لە کارەکانیان گرتووە، ئەوەش بە هۆکاری وەرنەگرتنی موچەکانیان.

سێ رۆژە زبڵ و خاشاکی سۆران فڕێ نەدراوە

سێ رۆژە زبڵ و خاشاکی سۆران فڕێ نەدراوە

کێشەی نەدانی موچە هەر لە سۆران نییە، لە تەقتەقیش 100 کرێکاری کێڵگەی نەوتی تەقتەق داوایان لەسەر کۆمپانیایەکی تورکی تۆمارکرد دەڵێن حەقی نەداوین، هەموومانی بەڕێکردووە بێ ئەوەی حیسابمان بۆ بکات.

كرێكارانى كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتى ته‌قته‌ق داوایان له‌...

كرێكارانى كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتى ته‌قته‌ق داوایان له‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كى توركى تۆمار كرد

ماوەیەک بوو خەڵکی پشدەر دەیانوت ئەو مریشکەی دەیخۆن لە بۆنەکەی رازی نین و بەڵام ناشزانن چی روویداوە، پەیامنێری 964 چوو سۆراغی کردو ئەنجامەکەی هێنایەوە.

بۆنە ناخۆشەکەی مریشکەکانی پشدەر چارەسەر کرا

بۆنە ناخۆشەکەی مریشکەکانی پشدەر چارەسەر کرا