"یەک کێڵگە ئەو کێشەیەی هەبووە"

بۆنە ناخۆشەکەی مریشکەکانی پشدەر چارەسەر کرا

+964

محەمەد عەلی ــ پشدەر

زیاتر لە مانگێک بوو گۆشتی مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی پشدەر بۆنێکی ناخۆشیان لێدەهات و کەڵکی خواردنیان نەبوو، بوبوە هۆی نیگەرانی هاوڵاتیان، تۆڕیی میدیایی 964 گرفتەکەی بە لیژنە تەندروستییەکانی قەڵادزێ گەیاند، دوای بەدواداچوونیان بۆبابەتەکە، دڵنیایی بەهاوڵاتیان دەدەن کە ئێستا هیچ مەترسیەک لە گۆشتەکەدا نەماوە.

عوسمان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەیی تەندروستی قەڵادزێ، رۆژی پێنجشەممە 19.9.2024، بە 964ـی وت، ”دوای ئەوەی ئاگادارتان کردینەوە، راستەوخۆ بەواداچونمان کرد، ئێمە وەک لیژنەیی تەندروستی پشدەر، چوین بۆ کێڵگە پەلەوەریەکان، پزیشکی تایبەتمان لەگەڵدابوو دوای پشکنینێکی زۆر بۆمان دەرکەوت، لەیەک کێڵگەدا ئەم حاڵەتە هەبووە، بەڵام گشت کێڵگەکانی تر پاک بوون وتەندوستبون”.

رونیشیکردەوە، هۆکاری تێکچونی گۆشتەکە ئەوە بووە، شەلالی فێنککەرەوەکەیان بەرز کردۆتەوەو رێژەیی شێ زیادیی کردووە لەناو هۆڵی پەلەوەرەکاندا، پلەی گەرمی جێگیر نەبووە و بووەتە هۆیی دروستبوونی ئەم بۆنە ناخۆشە لە گۆشتی مریشکەکاندا.

“سەرجەمی کێڵگە پەلەوەریەکانی سنورەکثمان پشکنی کێشەیان نەبوو، تەنیا یەکێکیان ئەم حاڵەتەی هەبوو، خاوەنی کێڵگەکە ئاگاداری کێشەکە نەبووە و بە بازاڕی کردوون، ئێستا هیچ مریشکێک لە ناو کێڵگەکەیاندا نەماوەو گرفتەکەشیان چارەکراوە، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە هیچ مەترسیەک لە گۆشتی پەلەوەرەکانی پشدەردا نەماوە و تەندروستن،” سەرۆکی لیژنەی تەندروستیی قەڵادزێ وای وت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

بەشێک لە مریشکى کێڵگە پەلەوەرییەکانى پشدەر کەڵکى خوار...

بەشێک لە مریشکى کێڵگە پەلەوەرییەکانى پشدەر کەڵکى خواردنیان نەماوە