سبەینێ هەینی دەگەڕێنەوە

کێشەی گەڕانەوەی عومرەکارانی هەرێم چارەسەر کرا

964+

توانا نەقی

کێشەی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی لە وڵاتی سعوودیە گیریان خواردبوو بە قسەی حەج وعومرەی هەرێم چارەسەر کراوە.

کەمێک پێش ئێستا بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، بەهەوڵی بەرداوامی حکومەتی هەرێم توانراوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و لە سبەینێەوە دەست دەکرێت بە گەڕاندنەوەیان.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، گرفتی گەڕانەوەی عومرەکارانی کوردستان لە سعوودیە چارەسەر کراوە و لە سبەی رۆژی هەینی 20.9.2024 گەشتەکانی عومرە بە شێوەی چوون و گەڕانەوە بۆ عەرەبستانی سعوودیە دەستپێدەکەنەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی کێشەیەک لە رێکخستنی گەشتەکاندا لە لایەن هێڵی ئاسمانی عیراقییەوە ژمارەیەک لە عومرەکارانی کوردستان و عێراق لە سعوودیە گیریان خواردبوو ئەم کێشەیە تەنانەت گەشتەکانی نێوان عیراق و وڵاتانی دیکەیشی گرتبووەوە.

وەزارەتی ئەوقاف: لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی عومرەکار...

وەزارەتی ئەوقاف: لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی عومرەکارانین