بەیاننامەیان بڵاوكردەوە

كریستیانەكانی كەركوك لە پارێزگاری نوێی شارەكەیان تووڕەن

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری لە كەركوك، تووڕەیی خۆیان لە بڕیاری دەستنیشاننەكردنی كەسێك لە كریستیانەكان بۆ یاریدەدەری پارێزگاری شارەكە بۆ كاروباری كارگێڕیی دەربڕی و پێیان وایە ئەو كارە بە ئامانجی پەراوێرخستنی كریستیانەكانە.

بزووتنەوەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 15.9.2024 لە راگەیاندراوێكدا سەرسامیی خۆیان بە دیارینەكردنی كەسێك لەو پێنج كەسەی بۆ یاریدەدەری پارێزگار بۆ كاروباری كارگێڕیی دیاریكراون، دەربڕی.

لە راگەیاندراوەكەدا بزووتنەوەكە هۆشداری لە پەراوێزخستنی ئاشووری و كلدانییەكانی كەركوك دەدەن و داوایان كردووە چاو بە بڕیارەكەدا بخشێندرێتەوە، بۆ ئەوەی “بەیەكەوەژیانی ئاشتیانە و یەكسان لە نێوان پێكهاتەكانی شارەكە پارێزراو بێت”.

هەر لە راگەیاندراوەكەدا بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری لە كەركوك، ئاماژە بەوە دەكەن، دوورخستنەوەی ئاشوورییەكان لە حكومەتی خۆجێی كەركوك ستەمێكی گەورەیە لە پێكهاتەیەكی گەورەی شارەكە دەكرێت و پێیان وایە “ئەوەی روویداوە پەراوێزخستنێكی بەئەنقەستە بۆ پێكهاتەی كریستیانەكان و كاریگەری بۆ سەر پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكانی شاری كەركوك دەبێت”.

لە پێكهاتەی نوێی بەڕێوەبردنی پارێزگای كەركوكدا، پارێزگاری شارەكە رێبوار تەها پێنج یاریدەدەری دامەزراندووە، كە سێ لەوان لە پێكهاتەی عەرەبن و یەكێكیان كوردە و ئەویتریش توركمانە، بەڵام هیچ كەسێك لە پێكهاتەی كریستیانەكان لە یاریدەدەرەكان دیاریی نەكردووە.

ئیشەکەی پارێزگاری کەرکوک خەڵکی قاچاخیش پارەی تێدا خوا...

ئیشەکەی پارێزگاری کەرکوک خەڵکی قاچاخیش پارەی تێدا خوارد