رۆژانه زیاتر له 2 حاڵه‌ت تۆمار كراوه
له هه‌ولێر حاڵه‌ته‌كانى پێوه‌دانى مار و دووپشك سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى مانگێك بوو هه‌ولێر هیچ حاڵه‌تێكی پێوه‌دانى مار و دووپشكی تۆمار نهركردبوو، به‌ڵام له مانگى رابردووه‌وه ئه‌م حاڵه‌تانه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
ئاماره‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاکەوتنی رۆژئاواى هەولێر ئه‌م حاڵه‌ته پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه و ته‌نیا له مانگى رابردوودا رۆژانه زیاتر له دوو حاڵه‌ت گه‌یه‌ندراونه‌ته ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كانى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له مانگى ئابی ئه‌مساڵ 81 حاڵه‌تى پێوه‌دانى مار و دووپشك هەبووە، له كاتێكدا له مانگى ته‌ممووز له‌هه‌مان ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه.
نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر تایبه‌ت كراوه به وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنى هاوڵاتیان كه به‌هۆى رووداوێك ده‌گه‌یه‌ندرێنه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره، له‌مانگى ئابدا 965 حاڵه‌تى زەبری دەرەكی، بەربوونەوە 863، هەناو 441 ، شکان 904، رووداوی هاتوچۆ (ئۆتۆمۆبیل) 307، رووداوی هاتوچۆ (ماتۆڕسکیل ) 192، گەستنی سەگ 64، کارەبا گرتن 25 حاڵه‌ته گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه.