خۆپیشاندەران بڵاوەیان لێکرد

رێگاى خەلەکان کرایەوە

964+

وریا فەتاح

کەمێک پێش لەمەوبەر، خۆپیشاندەرانى گوندەکانى دۆڵى خەلەکان بڵاوەیان لێکرد و رێگەى رانیە بۆ دوکانیان بەڕووى بارهەڵگرەکاندا کردەوە و هاتوچۆ ئاسایى بووەتەوە.

کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى خەلەکان بە 964ـى وت، چەند خولەکێک پێش کاتژمێر 12:00، خۆپیشاندەران بڵاوەیان لێکرد و رێگاکەیان بەڕووى بارهەڵگرەکاندا کردەوە.

وەک ئەوەى باسى دەکات، زیاتر لە دوو کاتژمێر بوو خۆپیشاندەران رێگەکەیان بە ڕووى بارهەڵگرەکاندا داخستبوو.

وتیشى،”پەیوەندیمان لەگەڵ چەند خۆپیشاندەرێک بەستووە و داواکارییەکانیان پێداوین و ئێمەش وەڵاممان داونەتەوە، ئینجا رێگەکەیان کردووەتەوە”.

لەبارەى داواکارییەکانیانەوە، کامەران عەبدوڵا باسى لەوەکرد کە تەواوکردنى دوسایدى هیزۆپ بۆ دوکان، داواکارى سەرەکیان بووە.

یەکێک لە خۆپیشاندەران بە تەلەفون قسەى لەگەڵ 964 کرد و وتى،”تا چوارشەممە مۆڵەتمان بە لایەنى ئیدارى داوە، ئەگەر وەڵامى داواکارییەکەمان نەدرێتەوە دوبارە رێگەکە دەگرینەوە و خێمەش هەڵدەدەین”.

بەشێک لە دانیشتوانى خەلەکان و گوندەکانى رێگاى رانیە – ...

بەشێک لە دانیشتوانى خەلەکان و گوندەکانى رێگاى رانیە – بۆ دوکانیان گرت