ده‌یانه‌وێت زانكۆ بۆ كشتوكاڵ ببێته‌ حكومه‌ت

داوا له‌ زانكۆى سلێمانى كراوه‌ زیاتر گرنگی به‌ بوارى كشتوكاڵ بدات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

داوا له‌ زانكۆى سلێمانى كراوه‌، زیاتر گرنگی به‌ بوارى كشتوكاڵ و كۆلیژه‌كه‌یان بدات، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى كشتوكاڵى زیاتر ببوژێته‌وه‌، جوتیارێكی به‌ناوبانگی هه‌رێمیش ده‌ڵێ “ده‌مانه‌وێت وه‌كو وڵاتى ئیندۆنیزیا زانكۆ بۆ كه‌رتى كشتوكاڵ ببێته‌ حكومه‌ت”.

هه‌ریه‌ك له‌ جوتیاری نموونه‌یی شێخ جه‌مالى كرپچنه‌ و حامید ئیسماعیل خاوەنی کێلگەی کوردستان سەردانی سەرۆکی زانکۆی سلێمانیان کرد و ئه‌م داواكارییه‌یان ئاڕاسته‌ كرد.

شێخ جه‌مال به‌ 964ـى وت، چیرۆكى سه‌ركه‌وتنى كه‌رتى كشتوكاڵى له‌ وڵاتى ئیندۆنیزیا بۆ سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى باسكرد، كه‌ به‌م دواییانه‌ سه‌ردانى كردبوو.

وتیشی “له‌ ئیندۆنیزیا زانكۆ وه‌كو حكومه‌ت كارى له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنى كه‌رتى كشتوكاڵ ده‌كات و له‌رێگه‌ى لیژنه‌ى جیاوازه‌وه‌ چاودێری وردى ئه‌م كه‌رته‌ له‌ گوندو ناحیه‌ و قه‌زا و شاره‌كان ده‌كات و كه‌موكوڕییه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، داوایان له‌ سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى كردووه‌ نموونه‌ى زانكۆكه‌ى ئیندۆنیزیا له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌ویش به‌ڵێنی پێداون.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ داواكاری دیكه‌یان بۆ سه‌رۆكى زانكۆ ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگی زیاتریان له‌گه‌ڵ جوتیاران هه‌بێت و لایخۆشیانه‌وه‌ى گرنگی زیاتر به‌ كۆلیژى كشتوكاڵى زانكۆی سلێمانى بدرێت.

شێخ جه‌مالى كرپچنه‌ له‌گه‌ڵ 12 جوتیارى نموونه‌یی بان...

شێخ جه‌مالى كرپچنه‌ له‌گه‌ڵ 12 جوتیارى نموونه‌یی بانگهێشتى ئیندۆنیزیا كراوە