بازرگانان و پیشەوران خۆتان بگەیەنن

136مین پێشانگای نێودەوڵەتی هاوردە و هەناردە لە چین دەکرێتەوە

964+

شۆڕش قادری

136مین پێشانگای نێودەوڵەتی هاوردە و هەناردە لە  وڵاتی چین بە سێ قۆناغ لە دەکرێتەوە.

مەعروف هەرکی جێگری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە 964ـی وت، “بازرگانان، خاوەن کۆمپانیا، خاوەنکار و پیشەوەران ئاگادار دەکەینەوە  کە 136مین پێشانگای نێودەوڵەتی هاوردە و هەناردە (کانتۆن) لە شاری گوانژۆ لە وڵاتی چین بە سێ قۆناغ لە رۆژانی 15ی مانگی داهاتوو بۆ 4.11.2024 دەکرێتەوە”.

“قۆناغی یەکەم لە 15 بۆ 19ی مانگی داهاتوو و لە سێکتەرەکانی، ئەلیکترۆنیات و بەرهەمی زانیاری، ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ، پارچەی یەدەگ، ئامێری ڕووناکی، بەرهەمە کارەباییەکان، ڕەقە کاڵا و ئامرازی جۆراوجۆر دەبێت،” مەعروف هەرکی وای وت.

هەروەک قۆناغی دووەم لە 23 بۆ 27ی مانگی داهاتوو و  لە سێکتەرەکانی، سیرامیك، کەلوپەلی ناوماڵ، کەلوپەلی چێشتخانە، کەلوپەلی نوسینگە، بنیاتنان، بەرهەمەکانی ئاسن، بەرهەمەکانی باخداری، دیکۆراتی ماڵ، بەرهەمی میوزیك و هۆڵ، دیاری، کەلوپەلی هونەری شووشەیی، سیرامیکی هونەری، کاتژمێر، کەرەستەی بیناسازی، ئامێری تەندروستی و مۆبیلیات دەبێت.

قۆناغی سێیەمیش لە 31.10.024 بۆ 4.11.2024 و لە سێکتەرەکانی، قوماش، فەرش و تابلۆ، جلوبەرگی پیاوان و ئافرەتان، جلوبەرگی وەرزشی، پەڕ، چەرم، ئیکسسوارات و مۆدە، کەرەستەی خاو، پێڵاو، جانتا، خواردن، بەرهەمی وەرزشی، سەفەر و کات بەسەربردن، دەرمان، بەرهەمی تەندروستی و ئامێری پزیشکی، بەرهەمی ئاژەڵە ماڵیەکان و خۆراك، کەلوپەلی تەوالێت، بەرهەمی چاودێری کەسی، پێداویستی ئۆفیس، یاری و جلوبەرگی منداڵان.

مەعروف هەرکی وتیشی، هەر بازرگانێک و پیشەورێک دەتوانێت بەشداری پێشانگاکە بکات و بۆ زانیاری زیاتر و بەشداریکردن، دەتوانن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی پەیوەندیەکان بکەن.

بەردەم پێشانگای نێودەوڵەتی لە سلێمانی سەوز دەکرێت

بەردەم پێشانگای نێودەوڵەتی لە سلێمانی سەوز دەکرێت

پێشانگایەکی نێودەوڵەتی بۆ کەرتی تەندروستی لە بەغدا دە...

پێشانگایەکی نێودەوڵەتی بۆ کەرتی تەندروستی لە بەغدا دەکرێتەوە