پۆدکاست

“کورد زۆر حەزی لە بەرپرسیارییەتییە و هەمیشە هەوڵدەدەن کەسی یەکەم بن”

+964
بڵند عەلی

ئیدریس عەبدی سینەماکار میوانی ئەم جارەی سکرین شۆتە، باسی فیلمی دۆکیۆمێنتاری و جیاوازییەکانی دەنگ لە فیلمی فیکشن دەکات

ئیدریس عەبدی دەرهێنەر و دەنگ هەڵگر و مۆنتێر و سینارپستە، هەرچی پەیوەندی بە سینەماوە هەبێت ئیدریس لێی دەزانێت، لە هەمان کاتدا رەخنەگرێکی باشی بواری سینەمایە، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە لە باشووری کوردستانە و لە بواری سینەمادا کار دەکات، وەک دەنگهەڵگر و دیزاینەری دەنگ لەگەڵ زۆرێک لە دەرهێنەرە دیارەکانی کورد کاری کردووە

ئیدریس عەبدی لەسەر دەنگ قسە دەکات و دەڵێت؛ گەر دەنگ نەبێت ناتوانی دەنگی بێدەنگی پیشان بدەین و دەڵێت هاوشێوەی وێنە و ڤیدیۆ دەنگیش پێویستی بە رەنگکردن لە رێگای ئەوەی کە پێی دەڵێن دیزاینی دەنگ.

زۆربەی زۆری دەرهێنەرە کوردەکان ئەوەی کە لەلایان گرنگە تەنیا ئەوەیە ئەو دایەلۆگانەی لەناو فیلمەکاندا هەن باش دەربچن و هیچیتر””

ئیدریس عەبدی دەڵێت چەندە تەنیا دەنگ هەڵگر بەس نییە بۆ ئەوەی لە دەنگ تێبگات، دەبێت دەرهێنەر و بەڕێوەبەری وێنەگرتنی فیلمیش دەبێت تێگەیشتنێکی باشیان هەبێت بۆ دەنگ.

لە بەشێکی پۆدکاستەکەدا ئیدریس عەبدی باس لە رۆڵی گرنگی فیلمی دۆکیۆمێتاری دەکات و دەڵێت ئەو خۆشەویستییەی کە بۆ فیلمێكی دۆکیۆمێنتاری هەیەتی بۆ فیلمی فیکشن نیەتی و چێژی ناداتێ، دەشڵێت، “هێشتا فیلمی شاردنەوەی سەدامم نەدیوە، بەڵام وەک لەسەرم خوێندووەتەوە و خەڵک باسی دەكەن، فیلمەكە جارێکی دی واقیعی دروست کردووەتەوە، بەڵام مەرجیش نییە واقیعەکە راست بێت”.

لەم لینکەوە بینەری تەواوی بەرنامەکە بن

شانیا لە سکرین شوتەوە وەڵامى پرسیارەکان دەداتەوە

شانیا لە سکرین شوتەوە وەڵامى پرسیارەکان دەداتەوە