لە دیداری گەشتیاری زاخۆوە

دەستەی گەشتوگوزار بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی زاخۆ: رێزی زۆر لە گەشتیاران بگرن

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی زاخۆی کرد و داوای لێکردن، گرنگی بە کوالیتی خزمەتگوزارییەکان بدەن و رەزامەندی گەشتیاران بخەنە لەپێشینەی کارەکانیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.9.2024، ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە 964ـی راگەیاند، گفتوگۆیان لەگەڵ ژمارەیەک خاوەنی پرۆژە گەشتیارییەکانی زاخۆ کردووە و پێیانگوتوون کە رەزامەندی گەشتیار لەبەرچاو بگرن و وەکو “میوانێکی ئازیز” رێزی زۆریان لێبگرن و کوالیتی خزمەتگوزارییەکان لە ئاستێکی بەرزدا بێت.

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەیانەوێت لەرێگەی دیداری گەشتیاری زاخۆوە، کۆمپانیا گەشتیارییەکانی عێراق ئاشنا بکەن بە سەیرانگا و سروشتی زاخۆ و سەرنجی گەشتیاران رابکێشن.

بە وتەی ئیبراهیم عەبدولمەجید، ئامانجێکی دیکەی دیدارەکە دروستکردنی پەیوەندی بووە لەنێوان کۆمپانیا گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

پردی دەلال، قشڵەی زاخۆ، مزگەوتی گەورەی زاخۆ و تاڤگەی شرانش، ئەشکەوتی بهێرێ، پەرەخ، دەشتەتەخێ، سیلاڤا سورییا دیارترین ناوچە گەشتیاریی و کلتورییەکانی زاخۆیە.

دوو گەڕەکی زاخۆ دەڕوخێندرێن و دەکرێن بەشوێنی گەشتیاری

دوو گەڕەکی زاخۆ دەڕوخێندرێن و دەکرێن بەشوێنی گەشتیاری