لە 16ـى مانگەوە بۆ 29ـى 9
زانکۆی کۆیە 13 رۆژ دەوامی فەرمی خۆی دواخست
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 دەوامی فەرمیی خۆی لە 2024.9.16 بۆ 2024.9.29 دواخست، بە هۆکاری تەواونەبوونی نۆژەنکردنەوەی چەند بینا و بەشێکی زانکۆکە.
محەممەد سەیدگوڵ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی کۆیە، بە 964ـى وت،”بەهۆی تەواونەبوونی نۆژەنکردەوەی تاقیگە زانستییەکان و سیستمی ساردی و گەرمی بەشەناوخۆییەکان و کاری سەوزایی و دارچاندن لە ناو زانکۆی کۆیە، ئەنجومەنی زانکۆی کۆیە بڕیاری دا بە دواخستنی دەوامی فەرمیی خۆی، لەو کاتەی کە دیاریمانکردووە بۆ کردنەوەی دەوامی فەرمیی زانکۆ چاوەڕێ دەکەین سەرجەم کارەکانی زانکۆ تەواو بکرێت و ئامادەبکرێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن”.
هاوینی ئەمساڵ زانکۆی کۆیە چەندین پرۆژەی گرنگی ئەنجامدا بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندن، کە بۆ یەکەمینجارە نۆژەنکردنەوەیەکی تەواو لە بەشەناوخۆییەکان و بینای خوێندن و سیستمی ساردی و گەرمی و بەشی تاقیگە زانستییەکان و زیادکردنی رووبەری سەوزایی لە حەرەمی زانکۆ‌دا.
زانکۆی کۆیه که‌وتۆته شاری کۆیه (کۆیسنجاق)، که کاتژمێرێک رێ دووره له رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان.
زانکۆکه که‌وتۆته دامێنی چیایه‌کی به‌رزی دڵڕفێن، کامپه‌سی زانکۆی کۆیه به‌جۆرێک داڕێژراوه که هه‌موو دیمه‌نه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی سروشتێکی شاخاوی له‌خۆبگرێت.
زانکۆکە ساڵی 2003 دامه‌زراو تائێستاش به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو گه‌شه‌ی کردووه، له ساڵی 2010 دا هه‌یکه‌لیه‌تی زانکۆی کۆیه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات و له سیستمی کۆلیژیه‌وه گۆڕدرا بۆ سیسته‌می فه‌که‌ڵتی به مه‌به‌ستی زیادکردن و به‌ره‌وپێشبردنی کارلێکی نێوان بواره ئه‌کادیمیه وێکچوه‌کان.
ئێستا زانکۆی کۆیه له چوار فه‌که‌ڵتی پێکدێت، ئه‌وانیش بریتین له ( ئه‌ندازیاری، زانست و ته‌ندروستی، مرۆڤایه‌تییه‌کان و زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه هه‌روه‌ها فه‌که‌ڵتی په‌روه‌رده ) له‌گه‌ڵ 25 به‌ش له بواره جیاوازه‌کاندا، وه‌ک به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت، ئه‌ندازیاری جیۆته‌کنیکی، ده‌روونناسی پزیشکی، زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی و مایکڕۆبایه‌لۆجی پزیشکی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش.
به‌پێی فه‌رمانێکی وەزاری ژماره 370/1/6 له 28ـی کانوونی دووه‌می ساڵی 2004 که له‌لایه‌ن وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی زانستی ده‌رکرا وه به‌گوێره‌ی ماده 1ـی فه‌رمانی سه‌روکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 218 له‌به‌رواری 29ـی تشرینی دووه‌می 2003 زانکۆی کۆیه بۆساڵی خوێندنی 2003-2004 دامه‌زرا.
له کۆتایی ساڵی خوێندنی 2003-2004، یه‌که‌م ئاهه‌نگی خولی ده‌رچوونی خوێندکارانی زانکۆی کۆیه له‌به‌رواری 20 ی ته‌مموزی ساڵی 2006 به‌ڕێوه‌چوو.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح