“ پێنجەمین جارە تاقیدەکرێنەوە “

دواتاقیکردنەوە بە ئامێرەکانی دەنگدانی هەڵبژاردن کرا

+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.9.2024 لە ژمارەیەک بنکەی دەنگدان لە شاری هەولێر تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی رۆژی دەنگدان بەڕێوەچوو.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمدسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ی وت، “ئەمڕۆ تاقیکردنەوە بە ئامێری Arts، واتە تەواوی زانیاریەکانی دەنگدەرانی تێدا تۆماردەکرێت و دوای کاتژمێر شەشی ئێوارە لە رێگای مانگی دەستکردەوە دەنێردرێت، لە سێ جاری پێشوو فەرمانبەرانی ئێمە وەک تاقیکردنەوە دەنگیان داوە، دووجاری کۆتاییش تەنیا ئەم ئامێرە تاقیکراوەتەوە و هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نییە و ئامادەیە”.

وتیشی،”ئێستا فەرمانبەرانی کۆمیسیۆن ئەوانەی لە رۆژی دەنگدان کارەکان رادەپەڕێنن، لەژێر راهێناندان و ژمارەیان 41 هەزار کەسە”.

بڕیارە 20.10.2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە سەرپەرشتیی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەبچێت.
و هەزار 266 بنکەی دەنگدان ئامادە دەبن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"راگەیاندنی وادەی هەڵمەتی هەڵبژاردن تەنیا مافی ئەنجومەنی كۆمیسیارانە"