لە چەمی رێزان
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ دوو منداڵ گیانیان لە دەست دا
+964
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتژمێر 11 لە رووداوێكی هاتوچۆ جۆری وەرگەڕان لە چەمی رێزان، دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.
سەلام كەریم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی حاجیتان بە 964ـی وت، “رووداوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە، لە شاخی گەورەدێ وەنەوشەیەك لە بەرەوخواركەی رێگاكەوە لەبۆش هاتووەتە خوارەوە بەرەو چەمی رێزان، لەدەستی وەرگرتووە و وەنەوشەكە وەرگەڕاوە”.
وتیشی، لە روداوەكە كچێكی تەمەن شەش ساڵ و كوڕێكی تەمەن نۆ ساڵ گیانیان لە دەستداوە، سێ كەسی دیكەش برینداربوون و سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن”.
ئاماژەی بەوەش كرد، هەرسێ بریندارەكە بە ئەنبوڵانسی نەخۆشخانەی حاجیتان بەڕێكراون بۆ نەخۆشخانەی پیرەمەگروون و تەندروستییان جێگیربووە.
هەر ئەم بەیانیەش لە سنووری خەلیفان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و بەوەش لە ماوەی نزیکەی پێنج کاتژمێردا سێ منداڵ بە رووداوی هاتوجۆ گیانیان لەدەستداوە
پێداچوونەوە: توانا نەقی