بەهۆی نۆژەن کردنەوەی ناو بازاڕاوەیە

ناو بازاڕی رانیە تا رۆژی شەممە بێ کارەبا دەبێت

+964

ژێوار خدر

لە دوێنێ چوارشەممە 11.9.2024ەوە دوکانەکانی ناو بازاڕی رانیە بێ کارەبان و تا رۆژی شەممە 14.9.2024یش هەروا دەمێننەوە، بەڕێوەبەری کارەبای راپەڕینیش دەڵێت، تۆڕی کارەباکەش لەگەڵ سیمای ناو بازار نوێ دەکرێتەوە و گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.

عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای راپەڕین بە 964ـی وت، لە دوێنێوە کارەبای دوکانەکانی ناو بازاڕی رانیە کوژاوەتەوە و تا رۆژی شەممەش کارەبایان نابێت، ئەوەش بەهۆی نۆژەن کردنەوەی ناو بازاڕەوەیە.

وتیشی، گۆڕانکاری لە تۆڕی کارەباکەشدا دەکەین، بەشێوەیەک سیمایەکی جوانتر بە ناو بازاڕەکە ببەخشێت و %50ـی وەیارەکان دفن دەکرێن، مۆلیدەکانیش رێک دەخرینەوە و دابەش دەکرێن بەسەر دوو بەشدا بۆ ئەوەی ئەو جەنجاڵی و قەرەباڵخیەی لە گواستنەوەی وەیارەکاندا دروست دەبێت کەم بکرێتەوە و ئەو سیمایە ناشیرینەی جارانی نەمێنێت.

ناو بازاڕی رانیە بۆ بەردەم مزگەوتی گەورە نۆژەن دەکرێتە...

ناو بازاڕی رانیە بۆ بەردەم مزگەوتی گەورە نۆژەن دەکرێتەوە