لە چەمچەماڵە

ئەم زستانە بەنداوەکەی گوندی چاڵاو ئاو کۆگا دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

بەنداوی چاڵاو لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، %85ی کارەکانی تەواوە بووە، بە قسەی قایمقامیەتی چەمچەماڵ بێت، زستانی ئەمساڵ ئاو کۆگا دەکات.

بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای سلێمانی و قایمقامیی چەمچەماڵ سەردانی بەنداوەکەیان کرد، کە بە گوژمەی 560 ملیۆن دینار دروستدەکرێت، و لەتوانایدایە 300 هەزار مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.

قایمقامیەتی چەمچەماڵ لە بڵاو کراوەیەکدا لە فەیسبووکی خۆی نوسیوویەتی، بەتەواوبوونی بەنداوەکە دەتوانرێت بۆ بواری ئاودێری و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و سامانی ماسی و گەشتوگوزار سودی لێ وەربگیرێ، هەروەک سودێکی گەورە بە سروشتی ناوچەکە و ئاژەڵەکێوییەکان دەگەیەنێت.

ئەوەشی وتووە، بڕیارە لەماوەیەکی کەمدا کارەکانی بەنداوەکە تەواو بکرێت و تیمەکان ئەوپەڕی توانای خۆیان خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی لە وەرزی زستانی داهاتوودا ئاو لە بەداوەکەدا کۆبکرێتەوە.

10 ساڵە بۆریی ئاوی چەمچەماڵ لە شکان نەکەوتووە

10 ساڵە بۆریی ئاوی چەمچەماڵ لە شکان نەکەوتووە

فەرمانگەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ...

فەرمانگەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ کرایەوە

دەستکراوە بە کار کردن لە بەنداوی گوندی چاڵاو

دەستکراوە بە کار کردن لە بەنداوی گوندی چاڵاو