سەردانی هەولێر و سلێمانیش دەکات
سەرۆک کۆماری ئێران بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
964+
شۆڕش قادری
سەرۆک کۆماری ئێران بەرەو بەغدا بەرێکەوت و بڕیارە سەردانی هەولێر و سلێمانیش بکات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11.9.2024 مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بە یاوەری شاندێکی باڵا و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی لە فڕۆکەخانەی مێهرابادی تارانەوە بەرەوە بەغدا بەڕێکەوت و پێش بەڕێکەوتنی، لە کۆنفڕاسێکی رۆژنامەنووسیدا وتی، سەردانی بەغدا و شارە شیعەنشینەکان دەکات و دواتریش سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، “لەم سەردانەدا 15 یادداشنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و ئێران ئیمزا دەکرێن.
ئەم سەردانەی مەسعود پزیشکیان لەسەر بانگهێشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت و یەکەم سەردانێتی بۆ دەرەوەی وڵات دوای بوون بە سەرۆک کۆمار، سەردانەکەشی سێ رۆژ دەخایەنێت.