لەپای دڵسۆزییان بۆ پاراستنی شوێنەوارەکان

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مینی سلێمانی دەستخۆشییان لێکرا

+964

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور دەستخۆشی لە کاروباری مینی سلێمانی کرد لەپای دڵسۆزی و خەمخۆرییان بۆ پاراستنی شوێنەوارەکان و کەلەپووری شاری سلێمانی، ئەویش بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی لە کاتی پاککردنەوەی کێڵگەیەکی میندا، کوپەڵەیەکی شوێنەوارییان دۆزیوەتەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕایەوە بۆ سەردەمێکی دێرین و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانییان کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین بڵاویکردووەتەوە، لە 17.7.2024، لەلایەن تیمی دەی مینلابەری دەستیی (DS10) ەوە کوپەڵە کەلەپورییەکە دۆزرابووەوە و بە ئەمانەتەوە هەڵگیرابوو، کە پڕ بووە لە کانزا و مێژووەکەی بۆ سەردەمێکی دێرین دەگەڕێتەوە.

دەشڵێت، هەر هەمان رۆژ لە رێوڕەسمێكدا و بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی راگەیاندن، کوپەڵەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی سلێمانیەوە رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مینی سلێمانی دەستخۆشییان لێکرا

لە رواندز گۆزەیەکی شوێنەواری دوزرایەوە ئێسک و پروسکی م...

لە رواندز گۆزەیەکی شوێنەواری دوزرایەوە ئێسک و پروسکی مرۆڤی لەناو بووە