لە نزیک گوندی کڵاوسوران

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو

+964

ژێوار خدر

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 9.9.2024، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری رانیە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە، لە گوندی کڵاوسوران لە رێگەی نێوان کۆیە – رانیە روویداوە، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەکەش بریندار بووە.

تەها محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە 964ـی وت، دوو برینداری رووداوەکە گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە، بەهۆی ئەوەی لە سەگێک لایاندابوو تووشی رووداوی هاتوچۆ بووبوون.

وتیشی، ئەو کاتەی گەیەندرانە لای ئێمە کەسیان گیانییان لەدەست نەدابوو، بەڵام باری تەندروستییان زۆر ناجێگیر بوو بەڕێکران بۆ سلێمانی.

مەفرەقی حاجیاوا بووەتە هۆی روودانی زۆرترین رووداوی ها...

مەفرەقی حاجیاوا بووەتە هۆی روودانی زۆرترین رووداوی هاتوچۆ