له‌ ماوەی كه‌متر له‌ دوو ساڵ

له‌هه‌ولێر 200 ده‌رچووى ژینگه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان دامه‌زرێندراون

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر له ‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ دوو ساڵ، ده‌رفه‌تى دامه‌زراندنى بۆ 200 ده‌رچووى به‌شی ژینگه‌ ره‌خساندووه‌ و له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان وه‌ك چاودێری ژینگه‌یی دایمه‌زراندوون.

ده‌رچووه‌كان، به‌شی ژینگه‌ی كۆلیژى زانستنیان له‌ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ته‌واو كردووه‌ و فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ش به‌پێی رێنمایی ژمارە 1ـى ساڵى 2022ـى ده‌سته‌ى پارستنى ژینگه‌ دایمه‌زراندوون.

دڵشاد حسێن هیرانی، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ی هه‌ولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌ رێكه‌وتى 25.10.2022 ده‌ستیان به‌ دامه‌زراندنى ئه‌م ده‌رچووانه‌ كردووه‌ و تاوه‌كو ئه‌مڕۆش 200 ده‌رچوویان دامه‌زراندووه‌.

وتیشی “ده‌رچووه‌كان له‌ژێر چاودێری و به‌پێی رێنماییه‌كانى ئێمه‌ له‌ پڕۆژه‌كان وه‌ك چاودێری ژینگه‌یی دامه‌زراون و موچه‌ى مانگانه‌شیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانه‌”.

به‌رله‌وه‌ى ده‌ستبه‌كار بن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌وه‌ خولى چاودێری ده‌بیین و دواتر ئاماده‌ ده‌كرێن، دوایین خولیش كه‌ بۆیان كرایه‌وه‌ رۆژى 27.8.2024 بوو تاوه‌كو 5.9.2024 .

ژینگه‌ى چیاى مامه‌نده‌ و چه‌ند شوێنێكى سنوورى پشده‌...

ژینگه‌ى چیاى مامه‌نده‌ و چه‌ند شوێنێكى سنوورى پشده‌ر ده‌شێوێندرێن