له كوێت هێندراوه و خاوه‌نى 15 بڕوانامه‌یه
له هه‌ولێر “نێری”یه‌ك نرخه‌كه‌ى زياتر لە 30 ملیۆن دینار رۆیشتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى هه‌ولێر “نێری”یه‌ك هه‌یه، نرخه‌كه‌ى زیاتر له 30 ملیۆن دیناریان پێداوه خاوه‌نه‌كه‌ى نه‌یفرۆشتووه، حه‌زى لێیه نرخێكی زیاتری بۆ بكات، چونكه به‌پێی قسه‌ى نزیكه‌كانى، ئه‌و “نێری”یه‌ى له وڵاتى كوێته‌وه هێناوه بۆ هه‌ولێر.
یوسف ئه‌حمه‌د، كه كارى كڕین و فرۆشتنى ئاژه‌ڵ له مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى هه‌ولێر ده‌كات به 964ـى وت، ماوه‌ى سێ رۆژه ئه‌م “نێری”یه هێندراوه‌ته هه‌ولێر و ئه‌وه‌ى هێناویه‌تى بۆ فرۆشتن و قازانجیه‌تى.
له وڵاتى كوێت ئه‌م نێرییه به 13 هه‌زار و 300 دۆلار كڕاوه.
وتیشی “دوێنێ له موزایه‌دا نرخه‌كه‌ى تاوه‌كو 18 ملیۆن دینار رۆیشت به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ى نه‌یفرۆشت، ئه‌مڕۆش نرخه‌كه‌ى تاوه‌كو 33 ملیۆن رۆیشتووه و هه‌میسان نه‌یفرۆشتووه”.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌م نێرییه زۆر تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه كه له ئاژه‌ڵ و نێرییه‌كانى دیكه‌دا نییه، به‌هۆى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى له جه‌سته و باڵا، درێژى، گوێ، چه‌ناگه و ره‌نگ، له‌پێشبڕكێكاندا به‌شدارى پێكراوه و توانیویه‌تى جیاواز بێت و 15 بڕوانامه‌ش له‌و پێشبڕكێیانه به‌ده‌ست بهێنێت.
روونیشیكرده‌وه، یه‌كه‌مجار نییه ئه‌م جۆره نێریانه له بازاڕى هه‌ولێر ئه‌م نرخه به‌رزه ده‌كات، چونكه پێشتریش نێرى (بزن) و به‌رانى (مه‌ڕ) هه‌بووه نرخى هه‌ریه‌كێكیان تاوه‌كو 30 ملیۆن فرۆشراوه.
یوسف ده‌ڵێت، هه‌ركه‌سێك كه ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵانه ده‌كڕێت بۆ خواردنى نییه به‌ڵكو بۆ جوانییه و له‌رێگه‌یه‌وه توخمى هاوشێوه‌ى پێ زیاد ده‌كات.