خانووە زیادەڕۆکانیان ھێشتا تاپۆ نەکراون
دانیشتووانی خورماتوو چاوەڕوانی تاپۆکردنی خانووەکانیانن
+964
سیرون خورشید – دوزخوماتوو
ساڵێک و پێنج مانگ بەسەر بڕیاری تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی قەزای خورماتوو تێدەپەڕێیت، بەڵام تاکو ئیستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.
مەرعی رەشید ئەلبەیاتی، بەڕێوبەری شارەوانی خورماتوو بە 964ـی وت، “بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەرواری 2023.4.5وە، دەستمان کردووە بە وەرگرتنی مامەڵەی خاوەن خانووە زیادەڕۆکان بۆ تاپۆ کردن.
وتیشی، سەرجەم رێکارەکانمان تەواو کردوون، ژمارەی ئەو خانووانەی تاپۆیان نییە زیاتر لە حەوت هەزار و 400 خانووە و بەفەرمانی سەرۆک وەزیران ئێستا دروستکردنی خانووی زیادەڕەو و تاپۆکردنیان بەتەواوی راگیراوە.
روونیشیکردەوە، ھەر کەس سەرپێچی بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
”چاوەڕێی بریاری سەرۆک وەزیرانین بۆ ئەوەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕەوەکان دەستپێبکاتەوە، لەئێستاشدا بڕیاردراوە سەرجەم پڕۆژەکان بۆ ئەو شوێنانە جێبەجێ بکرێن کە خانووە زیادەڕەوەکانی لێیە، لەماوەیەکی نزیکدا دەست بەجێبەجێکردنیان دەکرێت”. مەرعی رەشید وای وت.
پیداچوونەوە: ژێوار خدر
ململانێی نرخ لهنێوان گهڕهكه میللی و كۆمهڵگهكانى نیشتهجێبوون
پڕۆژهكانى "رووناکی و ئاو" بازاڕی خانووبەرەی هەولێرى بردووهته قۆناغێکی نوێوه
لە شارەزوور
کامێرای چاودێری بۆ ئەو کەسانە خۆڵ و خاشاک فڕێدەدەن دانرا
لە عارەب كەند
دوو هەزار و 490 زهویی دیكهی کارت لە هەولێر تاپۆ كران
"پڕۆژە نوێیەکان نرخەکانیان هێناوەتە خوارەوە، بەڵام چاوەڕێی بەرزبوونەوەین"
کەلار؛ بازاڕی خانووبەرە "وەک جاران نەماوە" و نرخ دابەزیوە
باداوەی هەولێر
3000 گەڵابە خۆڵ لە گۆرەپانێک فڕێدرا
"حەزناکەم غەدر لە کڕیارەکانم بکەم"
هەواڵ عوسمان بووە خاوەن نووسینگەی عەقارات
سەیروسەمەرە