بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە

جێگری پارێزگاری ئەنبار و سێ کەسی دیکە گیانیان لەدەست دا

+964

کاروان ساڵحی – کەرکوک

درەنگانی شەوی رابردوو رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگای کەرکوک – تکریت روویداوە و چوار سەرنشینی ئۆۆمبێلێکیان گیانیان لەدەستداوە و 964 ناسنامەی هەر چواریانی کە بەرپرسی باڵای تیادایە ئاشکرا کردووە.

درەنگانی شەوی شەوی رابردوو 8.9.2024 بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی سایلۆی چیمەنتۆ و تویۆتا لاندکرۆزەر GXR لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – تکریت یاریدەدەری پارێزگای ئەنبار و دوو کوڕی شێخێکی ناوداری ئەو پارێزگایە و شۆفێرەکەیان گیانیان لەدەستدا.

عەدنان ئەحمەد ئێشکگر لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک بە 964ـی وت، بەهۆی ئەو رووداوە چوار تەرم گەیشتە نەخۆشخانەکەمان و سەرجەمیان بەتەوای جەستەیان سووتاوە و بووەو خەڵوز.

تیشی، ناسانامەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لە دەستداوە ئاشکرا کراوە و لە یاریدەدەری پارێزگاری ئەنبار و سێ لە یاوەرانی گیانیان لەدەستداوە کە دوانیان کوڕی شێخ سادق جەمیل جەلیباوی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبارن و ئەوەی دیکەش شۆفێریان بووە.

قەیس عەلی ربحاوی شۆفێری هێڵی نێوان کەرکوک – تکریتە بە 964ـی وت، ماوەی سێ ساڵە شەقامی دووسایدی ئەم رێگایە نۆژەن دەکرێتەوە و تاوەکو ئێستا کۆتایی پێ نەهاتووە، بۆیە بەردەوام رووداوی هاتوچۆ رودەدات، داواکارن پەلە بکرێت لە چاکردنەوەی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە دوو رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار...

لە دوو رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون