دیواری پاڵپشتییان بۆ دروست دەکرێت
چەند کۆڵانیکی ناحیەی قەسرێ و گوندی ناوپردان لە رووخان دەپاریزرێن
+964
ژیوار خدر
دیوارێکی پاڵپشت دروست دەکرێت بۆ نەخۆشخانەی ناوپردان و چەند کۆڵانێکی ناحیەی قەسرێ دروست دەکرێت.
ئەحمەد بارزان، قایمقامی قەزای چۆمان بە 964ـی وت، ئەو دیوارە پاڵپشتە لەبەر ئەوە دروست دەکرێت، چونکە پشتی نەخۆشخانە و دیوارەکان شاخە و ساڵانە تووشی داڕمان دەبێت و بۆ رێگریکردنە لەو داڕمانە.
وتیشی، هەردوو پڕۆژەکە کە یەکێکییان چەند کۆڵانێکی ناحیەی قەسرێیە و ئەوەی دیکەشیان گوندی ناوپردانە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێت، دیواری پاڵپشتی نەخۆشخانەی ناوپردان بە بڕی 35 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، ئەوەی ناحیەی قەسرێش نزیکەی 100 ملیۆن دینارە.
روونیشیکردەوە، جگە لەو پرۆژەیە چەند پڕۆژەیەکی دیکەشمان هەیە کە پێکهاتوون لە، پڕۆژەی چاككردنەوە و قیرتاوكردنەوەی رێگای سەرەكیی رەشدور – قەسرێ، کە بەهەمان شێوە لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە درێژیی حەوت كیلۆمەتر جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەکە ئاوەدانكردنەوەی رێگاکانی مەران، هامڵتۆن و رەشدور – قەسرێ لەخۆدەگرێت، بڕی تێچوو بە کۆی گشتی بریتییە لە دوو ملیار و 57 ملیۆن دینار.