هەولێر، سلێمانی، بەغدا و بەیرووت هەماهەنگ بوون
ئەو كەسەی مادەی هۆشبەری رەوانەی كوردستان دەكرد لە لوبنان دەستگیر كرا
964+
شۆڕش قادری
بازرگانێکی مەترسیدار لە دەرەوەی وڵات و هاوکات دوو بازرگانی دیکە لە ناوخۆ دەستگیرکران، هەروەها بری (10) کیلۆگرام کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا .
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لە بەردەوامی هەوڵەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، لە پرۆسەیەکی هەواڵگری ورد و بەدواداچوونی بەردەوام کە چەند مانگێکی خایاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رێکەوتی 5.9.2024 دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە (10) کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵەوە لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی دەستگیرکران”.
“شوێنی بازرگانە سەرەکییەکە کە لە وڵاتی لوبنان نیشتەجێ بوو، دەستنیشان کرا و دوای هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕال و ناردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تاوانبارەکە بۆیان، لە 6.9.2024 هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆی لوبنان توانیان ئەو بازرگانە مەترسیدارە کە چەندین پێشینەی تاوان و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو دەستگیر بکەن.” بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان وادەڵیت.
سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ 311 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرچوو
ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەم بازرگانە بە رەگەز کوردە و سەرچاوەی دابینکردنی بەشی زۆری ئەم مادە هۆشبەرانە بوو کە لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق ساغ دەکرایەوە و بڵاودەکرایەوە و ژمارەیەکی بەرچاو لەو بازرگانانەی کە لە هەرێم دەستگیراون و دراونەتە دادگا، لەم کەسەوە فێری ئەم بازرگانییە بوون و لەم کارە قێزەوەنە تێوەگڵاون.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان راشیگەیاندووە، “لەم چالاکییەدا بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی هاوکار و هەماهەنگمان بوون”.
مادەی هۆشبەر
چەند كیلۆیان پێبوو؟
"سێ بازرگانی بیانیی مادەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیر كران"
لە موسڵ
دەیانویست مادەی هۆشبەر لە زانكۆ بفرۆشن و دەستگیر كران
دەزگای ئاسایشی هەرێم
زیاتر لە نیو تۆن مادەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
عێراق
سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ 311 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرچوو
پەیوەندی نێودەوڵەتییان هەبوو