كۆیە خۆی لە سكچوون و رشانەوە دەپارێزێت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ته‌ندروستیی‌ كۆیه بۆ خۆپارێزی لە پەتای سكچوون و رشانەوە، بڕیاری دا سه‌وزه‌ و ماستاو و شه‌ربه‌ت  له‌ ته‌واوی‌ چێشتخانه‌ و كه‌بابخانه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ته‌ندروستیی‌ كۆیه ئەمڕۆ یەكشەممە‌ 8.9.2024 بڵاویكرده‌وه، بۆ رێگریكردن و خۆپارێزی لە سكچوون و رشانه‌وه‌ و نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان، پاڵپشت به‌ بڕیاری به‌شی خۆپاراستنی ته‌ندروستیی كۆیه‌، بڕیاریان دا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی دانانی هه‌موو جۆره‌ سه‌وزه‌ و ماستاو و شه‌ربه‌تێك له‌ ته‌واوی خواردنگه‌ و چێشتخانه‌ و كه‌بابخانه‌ و خواردنگه‌ سه‌فه‌رییه‌كانی قەزای كۆیە.

سەرچاوەكە رایگەیاندووە، له‌ ئەمڕۆوه‌ بڕیاره‌كه‌ دەچێتە بواری جێبه‌جێكردن و ئەوەی سه‌رپێچی بكات، رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

داواش كراوە په‌رداخی سه‌فه‌ریی چا لە چاپخانە و كافیتریا و چێشتخانەكان بەكار بهێنرێت.

دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆلێرا لە سنووری سلێمانی و گەرمیان، لە هەموو لایەكەوە خۆپارێزی و رێكاری پێویست دەگیرێتەبەر، بۆ ئەوەی رێگری لە نەخۆشییەكە و هەروەها پەتای سكچوون و رشانەوەش بكرێت، كە زیاتر هاوینان بڵاودەبێتەوە.

لە گەرمیان رێکارەکان لەدژی کۆلێرا و سکچوون تووندتر دەک...

لە گەرمیان رێکارەکان لەدژی کۆلێرا و سکچوون تووندتر دەکرێن