نه‌خۆشی زه‌هایمه‌رى هه‌یە

له‌ هه‌ولێر كه‌سێكی ونبوو دۆزرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر دۆزینه‌وه‌ى كه‌سێكی راگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ى 24 كاتژمێر ونبوبوو و ده‌ڵێت “نه‌خۆشی زه‌هایمه‌رى هه‌یه‌”.

كه‌سه‌ دۆزراوه‌كه‌ ناوى مستەفا بداغ مستەفایه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم کەسە لە گوندی سەرکارێز بزر ببوو ئەمڕۆ هەینی لەلایەن تيمی ڕزگارکردنی بەڕێوەبەرايەتيەکەیان دۆزراوەتەوە.

دەشڵێت “بە ئەمبوڵاسی بەرگری شارستانی هەولێر گەيەنرايە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری”.
ته‌نیا ئه‌مڕۆ هه‌ینى و له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا له‌ سنوورى هه‌ولێر دوو كه‌سیش له‌ خنكان رزگار كراون، یه‌كه‌میان له‌ ئاوى كه‌ورگۆسك، دووه‌میشیان له‌ ئاوى ته‌قته‌ق كه‌ بەرگری شارستانی کۆیە ده‌ڵێت، تیمی مەلەوانییان کەسێکییان لە خنکان رزگرا کردووە کە شارەزایی نەبووە لە مەلەوانی.

چیتر کەسووکارى توشبوانى ئۆتیزم و داون خەمى ونبوونى مند...

چیتر کەسووکارى توشبوانى ئۆتیزم و داون خەمى ونبوونى منداڵەکانیان نابێ