ته‌ندروستى واده‌ڵێت

ده‌نگۆى تووشبونى 12 هاوڵاتی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ شێرپه‌نجه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى تووشبوونى 12 هاوڵاتى ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى ئه‌م قه‌زایه‌ ئه‌م ده‌نگۆیه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ده‌نگۆكه‌ وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ لە دوو گەڕەکی ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى بەردەڕەش 12 کەس تووشی شێرپەنجە بوونە، لە گەڕەکێک حه‌وت کەس و لە گەڕەکێکی دیكه‌ش پێنج کەس.

د. خضر ساڵح بۆتانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیى به‌رده‌ڕه‌ش به‌ 964ـى وت، ئه‌وان وه‌كو ته‌ندروستى قه‌زاكه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوونى شێرپه‌نجه‌یان بۆ نه‌هاتووه‌ و به‌وه‌شیان نه‌زانیوه‌ كه‌ 12 كه‌س توشبوبن.

وتیشی “ئه‌وانه‌ى تووشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن له‌ نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانى ئه‌وان ناكرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر تووشبوونى 12 كه‌س هیچ لایه‌نێكی ته‌ندروستى پشتڕاستى نه‌كردووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌ڵێت “زانیارییه‌كان جێی دڵنیایی نین”.

ئامێرێكى تایبه‌تى پشكنینى شێرپه‌نجه‌ بۆ پێنجوێن داب...

ئامێرێكى تایبه‌تى پشكنینى شێرپه‌نجه‌ بۆ پێنجوێن دابین ده‌كرێت