"رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌كه‌ین"
ئامێرێكى تایبه‌تى پشكنینى شێرپه‌نجه بۆ پێنجوێن دابین ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون) به‌ڵێنی وه‌رگرتووه ئامێرێکی پێویست و گرنگ بۆ ژیانی هاوڵاتیان دابین بکرێت كه تایبه‌ته به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
وه‌ك هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه پێنجوێنیش حاڵه‌تى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى تێدایه، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌م ئامێره‌وه رێگرى له ته‌شه‌نه‌كردنى نه‌خۆشییه‌كه بگرن.
ئامێره‌كه‌ى دابین ده‌كرێت ناوى (مه‌مۆگراف)ـه.
ئه‌حمه‌د جه‌لال له‌به‌شی راگه‌یاندنى پڕۆژه‌كه به 964ـى وت، سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون سه‌ردانى نەخۆشخانەی هیوایان كردووه بۆ دابینكردنى ئه‌م ئامێره و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان پێداون.
وتیشی له‌رێگه‌ى ئه‌م ئامێره‌وه ده‌تواندرێت رێگرى له ته‌شه‌نه‌كردنى ئه‌م نه‌خۆشییه بكرێت و نه‌گاته ئاستێكی ترسناك”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر له پێنجوێن ئامارێك بڵاوكرایه‌وه كه گوایه ژماره‌یه‌كی زۆرى خه‌ڵك توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوونه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت به‌شێكى توشببوه‌كان خه‌ڵكی پێنجوێن بوون به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م قه‌زایه داده‌نیشتن.
روونیشیكرده‌وه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌م ئامێره‌وه كه‌سی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له سەرەتای ده‌ركه‌وتنى نەخۆشییەکە، بە تێچوو و ماندوبوونێکی کەم رزگار بكه‌ن.
سه‌رپه‌رشتیارانى پڕۆژه‌كه‌ى به‌ڵێنیان داوه، له‌گه‌ڵ دابینكردنى ئه‌م ئامێره دوو کارمەند لەسەر ئەستۆی پڕۆژەکەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ دابمه‌زرێنن.