مۆڵەتى هاوردەکردنى بەنزین بە بازرگانان دەدرێت

لەبارەى بەنزینەوە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بڕیاریدا

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بڕیاریدا مۆڵەتى هاوردەکردنى بەنزین بە بازرگانان بدات و دەشڵێت: ئەو بڕیارە لەبەر بەرژەوەندى گشتیى و بە مەبەستى رێگەگرتنە لە روودانى قەیران و بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین.

لە نوسراوەکەدا بەهیچ شێوەیەک باس لەوەنەکراوە ئەو بڕیارە نرخى بەنزین هەرزان دەکات، تەنیا ئەوە نەبێت بڕیارەکە بەمەبەستى رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەى نرخەکەى، دراوە.

بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان کە لە چوارچێوەى فەرمانێکدا دەرچووە و ئەمڕۆ 5.9.2024 بە واژۆى کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە،” ئاماژە بە نوسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە 9212 لە 22.6.2022 و کۆنوسى کۆبوونەوەى وەزارەتمان لە رۆژى 5.9.2024، لەبەر بەرژەوەندى گشتیى و بە مەبەستى رێگەگرتن لە روودانى قەیران و بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین بڕیاریماندا بە رێگەپێدان بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ.

رێگەپێدانەکە بە مەرجێکە کە بەپێی رێنمایی و ئەو کوالێتییەی بێت کە لە لایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان و پارێزگاکان دیاری کراوە.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە لەمڕۆوە بەشێوەیەکى کاتى کار بەو فەرمانە دەکرێت، تا هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتە دەکرێت.

لە سلێمانی بەنزین گران بوو

لە سلێمانی بەنزین گران بوو