ئەگەرنا ئاگادار نابن لە تەواو بوونی پاسپۆرتەکەتان

ئاگادار بن لەکاتی حیجزی ئەلیکترۆنی ژمارەی خۆتان بەکاربهێنن

+964

ژێوار خدر

پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، لەکاتی تۆمار کردنی حجزی ئەلیکترۆنی ژمارەی خۆاتن دابنێن بۆ ئەوەی لەکاتی تەواو بوونی پاسپۆرتەکەت خۆت ئاگادار بکرێیتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.9.2024، پاسپۆرتی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، هەرکەسێک کە بۆ مامەڵەی دروستکردنی پاسپۆرت حیجزی ئەلیکترۆنی دەکات، پێویستە بە ژمارەی مۆبایلەکەی خۆی حیجزەکە بکات، چونکە لەکاتی تەواوبوونی مامەڵەکە بە نامەی تایبەت ئاگادار دەکرێیتەوە.

دەشڵیت،  بە پێچەوانەوە نامە بۆ ئەو ژمارەیە دەچێت کە حجزەکەی لەسەر تۆمارکراوە.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە مامەڵەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنییان ئەنجامداوە لە پاسپۆرتی سلێمانی 964 پەیوەندی بە نەقیب بەیان جەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پاسپۆرتی سلێمانییەوە کرد و ئەو وتی،  ئێمە هیچ ئامارێکمان لەبەردەست نییە و هاوڵاتی خۆی لە رێگەی موختارەوە مامەڵەکان دەکات.

بەبێ نۆرەگرتن لە پاسپۆرتی سلێمانی 100 هەزاری زیادە بدە و...

بەبێ نۆرەگرتن لە پاسپۆرتی سلێمانی 100 هەزاری زیادە بدە و پاسپۆرتەکەت وەرگرەوە