لاوانی دهۆک پاڵەوانێتی تۆپی باسکەیان بردەوە

+964
هێڤی دێوالی – دهۆك

پێش چوار رۆژ پاڵەوانیەتی تۆپی باسکەی یانەی دهۆك دەستیپێكرد، ئەمڕۆ بنكەی لاوان دهۆك توانی خەڵاتی یەكەم بەدەستبهێنێت.

لە پاڵەوانیەتیەكەدا یانەکانی باسکەی دهۆک، لاوانی دهۆک، پەروەردەی رۆژهەڵات و گەنجانی دهۆک بەشدار بوون.

یانەی بنكەی لاوانی دهۆك توانی بە 54 خاڵ پێش یانەی دهۆكی بكەوێت كە 52 خاڵیان تۆماركردبوو.

رەمەزان یونس، راهێنەری بنكەی لاوان بە تۆڕی 964ی وت “یارییەكی گرنگ و بەچێژمان ئەنجامدا، ئامانج لەو یاریەش ئەوەبوو كە بتوانین یاریزانی گرنگ لە سەرتاسەری دهۆك دیاریبكەین”.

پاڵەوانیەتیەكە بۆ ئەوە كرابوو كە تیمێكی تۆكمە پێكبهێندرێت بۆ پاڵەوانیەتیەكی گەورە كە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە بەغدا دەستپێدەكات و تیمەکە نوێنەرایەتی دهۆک بکات.