باوکێک و دوو کوڕن و دانیشتووى پشدەرن

ناسنامەى ئەوکەسانەى لە بۆردومانەکەى خەلەکان گیانیان لەدەست دا ئاشکرا بوو

964+

وریا فەتاح

ئەو کەسانەى لە هێرشە درۆنییەکەى خەلەکان بە ئامانجگیران باوکێک و دوو کوڕن، دانیشتووى قەزاى پشدەرن.

کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPT ئەمریکى، بە 964ـى،” ئەوکەسانەى لەو ئۆتۆمبێلەدا گیانیان لەدەست دا کە لە خەلەکان لەلایەن درۆنێکى تورکیەوە بە ئامانج گیرا، باوکێک و دوو کوڕن و دانیشتووى سەنگەسەرن”.

بە وتەى کامەران مەلا عوسمان، باوکەکە ناوى (م. ح، خ) و کوڕێکى ناوى (م.م.ح) و ناوى کوڕەکەى دیکە و تەمەنیان نەزانراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کاتژمێر 1:25 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی، لەسەر رێگای نێوان دوکان – کانی وەتمان و لە نزیک ناحیەی خەلەکان، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەری کرد و سێ کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەست دا.

لە خەلەکان درۆن ئۆتۆمبێلێکى بە ئامانجگرت و سێ کەس گیان...

لە خەلەکان درۆن ئۆتۆمبێلێکى بە ئامانجگرت و سێ کەس گیانیان لەدەست دا