لە سلێمانى

خانەنشینان زیادکردنەکەیان بەدڵ نییە

964+

دیلان محەمەد

خانەنشینان ئەمڕۆ بە هاوتاکراوى موچەکانیان وەرگرت، بەڵام بەدڵیان نییە و دەڵێن، خزمەتەکانیان شایەنى موچەیەکى باشترە.

جەمیلە سابیر کە 43 ساڵ لە کەرتى پەروەردەدا، وەک مامۆستا و بەڕێوەبەرى خوێندنگە و سەرپەرشتیارى پەروەردەیى خزمەتى کردووە، ئەمڕۆ 100 هەزار دینار خراوەتە سەر موچەکەى و بە هاوتاکراوى وەرى گرتووە، بەڵام وەک خۆى بە 964ـى وت،”خزمەتەکەم شایەنى موچەیەکى باشترە و ئەوەى ئێستا هەیە بەشى پێویستی و نەخۆشى ناکات”.

جەختیش دەکاتەوە، سەر بۆ موچە دانانەوێنن و ئەگەر موچەش نەبێت ئامادەن بۆ خزمەتکردنى کۆمەڵگە.

عائیشە عەبدول حەکیم کە هاوڕێى جەمیلە سابیرە و خانەنشینە، قسەى بۆ 964 کرد و ئەویش پێى وایە زیادکردنەکە بەشێوەیەک نییە کە پێویستییەکانى ژیانیان دابین بکات.

ئەمڕۆ دواى 58 رۆژ بەسەر دابەشکردنى موچەى مانگى شەش، فەرمانبەران و خانەنشینانى هەرێم موچەى مانگى حەوت وەردەگرن، ئەوەى جیاوازە ئەوەیە خانەنشینان بە هاوتاکراوى بەغداد موچە وەردەگرن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"بەغدا هەفتەى داهاتوو موچەى فەرمانبەران دەنێرێت"