رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە کراوەن

ئۆفێسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ وەرگرتنی کارتی بایۆمەتری سەردانیان بکەن

964+

شۆڕش قادری

ئۆفێسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر جارێکی تر ناوی بنکەکانی دابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات سەردانیان بکەن.

مەروان محەمەد بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی وت، “بنکەکانیان لە رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر هەشتی بەیانی بۆ سێی دوانیوەڕۆ کراون و هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری نوێی دەنگدان، سەردانیان بکەن”.

داوایشی لە هاوڵاتیان کرد لە کاتی سەردانیکردنی بنکەکان ئەم بەڵگەنامانەیان پێبێت؛

-نفوس یان کارتی نیشتمانی.

-رەگەزنامەی عێراقی.

-کارتی زانیاری.

-پسوڵەی خۆراک.

-کارتی دەنگدانی کۆن ئەگەر هەبوو.

پسوڵەی لێوەرگرتنەوەی کارتی کۆن، ئەگەر هەبوو.

لیستی ناو و ناونیشانی بنکەکانی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدان لە پارێزگای هەولێر بەمشێوەیەی خوارەوەیە.

+964صورة من منصة (شبكة):