لە گوندی شەوگێڕی کۆیە
دوو کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا
+964
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتوچۆدا، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە، لە گوندی شەوگێڕی سەر بە قەزای کۆیە، لە نێوان چەند ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە.
د. نەشئەت محەمەد، پەرستار لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید، بە 964ـی وت، رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا روویداوە، چەند ماتۆڕێک خۆیان بە یەکدا کێشاوە و لە ئەنجامی رووداوەکە دوو لە ماتۆڕسوارەکان گیانیان لە دەست دا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
رووداوەکە لە رێگەی نێوان گوندی شەوگێڕ و قەزای کۆیەدا روویداوە، ئەو شوێنەی رووداوەکە تێیدا روویداوە شەقامێکی راست و قیرتاوکراوە، زۆرجار ماتۆڕسوارەکان لەو رێگەیەدا پێشبڕکێ دەکەن و دەبێتە هۆکاری دروستبوونی رووداوی لەمجۆرە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
لەرێگای نێوان کۆیە بۆ دوکان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا
رووداوی هاتوچۆ
هەواڵەکان
مژدەیەکی خۆش بۆ 6000 خێزانی هەولێر و ئەمڕۆش رۆژێکی شووم بوو بۆ شۆفێران
رێگاکەشیان یەک سایدە
لە کۆیە بۆ هەولێر؛ خێرایی و تێپەڕاندنی هەڵە باوترین هۆکاری رووداوی هاتوچۆیە
كەركوک
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو سەرنشینی تێدا سووتان
لە قەڵادزێ