بنەماڵەی ئەو گەنجەی لە تورکیا کوژرا

قسەکانی جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا رەتدەکەنەوە

964+

دلۆڤان رەمەزان – دهۆک

بنەماڵەی ئەوهاوڵاتییەی دهۆك، كە لە توركیا  كوژرا، قسەكانی جێگری سەرۆك كۆماری توركیا رەتدەكەنەوە، كە دەڵێت هاوڵاتییەكەی دهۆك لەسەر قسەكردن بە كوردی نەكوژراوە.

دوای ئەوەی حەکیم لوقمان، هاوڵاتیی شاری دهۆك شەوی 31.8.2024  لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا لەلایەن چەند کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشی کرایەسەر و کوژرا، ئەمڕۆ تەرمەکەی گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و لە ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان بەخاک سپێردرا، بنەماڵەکەی دەڵێن لەسەر قسەکردن بە زمانی کوردی کوژراوە.

سامی فەریق، ئامۆزای گەنجە کوژراوەکەیە، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ”ئێمە وەک کەسوکاری حەکیم جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە، کە کوڕەکەمان لەسەر قسەکردن بە زمانی کوردی کوژراوە، قسەکانی جێگری سەرۆک کۆماری تورکیاش بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە”.

وتیشی، ”کاتێک لە فڕۆکەخانە بووین ماوەی دوو کاتژمێر پاسپۆرت و مۆبایلەکانیان لێ وەرگرتین و ئیهانەی زۆریان بە خەڵکی کوردستان كرد، “بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین ئەم کێشەیە چارەسەر بکات، یانیش ئێمە بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ ئەوان دەکەین.

روونیشیکردەوە، ئەوان تا ئێستا نازانن لەسەر ئەو کەیسە هیچ کەسێک دەستگیرکرابێت یان نا، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێم و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تورکیا دەکەن کاری جدی لەسەر کەیسەکە بکەن، دەشڵێت، “خۆمان دوای تەواوبوونی پرسەکە دەڕۆینەوە تورکیا و داوای یاسایی لەسەر بکوژەکان تۆمار دەکەین”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لەسەر کوشتنى گەنجە کوردەکە سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا ه...

لەسەر کوشتنى گەنجە کوردەکە سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا هاتە دەنگ