بۆ ئەو مانگەی کە رۆشت

لە سلێمانی و هەولێر تا 18 هەزار دینار بدەن بە مۆلیدەی گەڕەکەکەتان

964+
ئەحمەد مستەفا

لیژنەکە کۆبوونەوە و نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەی گەڕەکەکانی سلێمانی بۆ مانگی ئاب لە “نێوان 16 بۆ 17 هەزار دینار دیاری کرد”، هەولێریش بەرزترین نرخی دەگاتە “18 هەزار و 500 دینار”.

خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە 964ـی وت، “مۆلیدەکانی هەولێر ئەم مانگە 335 بۆ 455 کاتژمێر کارییان کردووە، نرخی هەر ئەمپێرێک بۆ یەک کاتژمێر 40 دینارە”.

وتیشی، “نرخی پارەی مۆلیدەکان بۆ مانگی هەشت لە نێوان 13 هەزار و 500 بۆ 18هەزار 500 دینار و بەراورد بە مانگی رابردوو نرخەکەی هەزار دیناری چووەتە سەر کە نرخەکەی 17 هەزار و 500 دینار بووە”.

هەروەها، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2.9.2024، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 43 دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 16.000 هەزار دینار بۆ 17.000 هەزار دیناره دەبێت.

بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان 370 بۆ 395 کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت، هەروەک بڕیاردراوە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته‌ موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به‌ هاوڵاتییان.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ پێنج خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزاده‌درێت.

بۆ ئەم مانگە پارەی كارەبای مۆلیدە لە هەولێر و دهۆك چەند...

بۆ ئەم مانگە پارەی كارەبای مۆلیدە لە هەولێر و دهۆك چەندە؟