چه‌ند دیمه‌نێكی شوێنكاره‌كانى حاجیاوا ... وێنه: مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى شەهید حسێن بەستەستێنی
له قه‌زاى حاجیاوا
لیژنه‌كانى چاودێریى بازار زۆرترین ده‌ستخۆشیان ئاراسته‌ى شوێنكاره‌كان كردووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنە هاوبەشەکانی هۆبەی چاودێریی تەندروستیی بازاڕ له قه‌زاى حاجیاوا، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى چه‌ندین شوێنكاریان كردووه و زۆرترین ده‌ستخۆشیان ئاراسته كردوون.
لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ر به مەڵبەندی تەندروستیی شەهید حسێن بەستەستێنییه و بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی حاجیاوا، كارى چاودێریی بازاڕ ده‌كه‌ن.
مه‌ڵبه‌نده تەندروستییەكه له سۆشیاڵ میدیاكه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه سەردانی ژماره‌یه‌ك خواردنگه و نانه‌واخانه و كه‌مالیات و سارده‌مه‌نى و ماستفرۆش و چایخانه و گۆشتفرۆشیان كردووه، له ئه‌نجامدا به‌هۆى پابه‌ندبوونى زۆربه‌یان، ده‌ستخۆشیان لێكردوون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، له كۆى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى 14 شوێنكار، ده‌ستخۆشیان ئاراسته‌ى 11 شوێنكار كردووه و سێ شوێنكاریش به‌هۆى بوونى هه‌ندێك كه‌موكوڕى پسووله‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌یان پێداون.